به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی یارسانی خه‌ڵكی شاری سه‌حنه به‌ناوی “ڕامین كامیاب” كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.
جێگای ئاماژه‌یه كه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری سه‌حنه سه‌رۆكی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به‌ناوی “نادر به‌هرامی” كوژرا و پاش ڕووداوه‌كه به ده‌یان هاووڵاتی خه‌ڵكی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه دراون و سزای ئێعدام به‌سه‌ر به‌ندكراوێك به‌ناوی “ڕه‌زا ڕه‌سایی” دا سه‌پێندراوه و به‌ندكراوێكی دیكه‌ش به‌ناوی “ڕامین كامیاب” به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و ئێستا باری ته‌ندرووستی ناجێگیره و پێویستی به ده‌رمان هه‌یه.