ماڵپه‌ری هێرانا كه هه‌واڵه‌كانی سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ له ئێران بڵاو ده‌كاته‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه له ڕاپۆرتێكدا باسی له باروودۆخی خراپی به‌ندكراوان له‌زیندانی تارانی گه‌وره “فه‌شافوویه” كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕێژه‌یه‌كی زۆر له به‌ندكراوانیان له شه‌ش به‌ند ڕاگرتووه له‌حاڵێكدا پێشتر ١٦ به‌ندیان بۆ ته‌رخان كرابوو. هه‌روه‌ها باروودۆخی سرویسی بێهداشتی و حه‌مامه‌كان زۆر خراپه، ئاوی گه‌رم نییه، ته‌خته‌كان بوونه‌ته سێ ته‌به‌قه و هه‌ندێك له‌و زیندانیانه‌ی ده‌رمان ده‌خۆن ده‌كه‌ونه خواره‌وه و بریندار ده‌بن. به‌وته‌ی یه‌كێك له به‌ندكراوان، به‌رپرسانی زیندان به‌ندكراوانیان له هه‌ر چه‌شنه ئیمكاناتێكی ڕیفاهی بێبه‌ش كردووه و ته‌نانه‌ت كتێبخانه‌كه‌ی زیندانیانیش كۆكردۆته‌وه و به‌رده‌وام بێڕێزی به به‌ندكراوان ده‌كه‌ن. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا كانونی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگه‌یاند كه دۆخی ته‌ندرووستی “توماج ساڵحی” له زیندان دا زۆر خراپه و پێویستی خێرای به ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.