ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی به‌فرانبار، “له‌یلا حسێن زاده” چالاكی سیاسی و كرێكاری كه به‌تازه‌یی له زیندانی “عادڵ ئاباد”ی شیراز ئازاد كراوه، له په‌یامێك دا كه له تۆڕی شه‌خسی خۆی بڵاوی كردۆته‌وه ڕایگه‌یاندووه كه ژنانی به‌ندكراو له زیندانی “عادڵ ئاباد”ی شیراز له باروودۆخێكی زۆر خراپدان.
به‌وته‌ی “له‌یلا حسێن زاده”، ژنانی به‌ندكراو له زیندانی “عادڵ ئاباد” به ده‌رمانی ئه‌عساب و ئارامكه‌ره‌وه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن و به‌ندكراوانی سیاسی له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی دیكه تێكه‌ڵن و به‌رپرسانی زیندان ڕێگه ناده‌ن به‌ندكراوان تێستی هێپاتیت و ئه‌یدز بده‌ن و ئه‌و به‌ندكراوانه‌ش به‌ده‌ست ئێش و ئازاره‌وه ده‌ناڵێنن له ده‌رمان بێبه‌ش كراون. نابراو ئاماژه به “ئیلهام ئه‌فكاری” ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌و به‌ندكراوه خوێنی ههڵهاوردووه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.