به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ده‌یان په‌نابه‌ری كه‌مپی “مونته نێگرۆ” كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی ئێرانن، به‌هۆی دابین نه‌بوونی ئیمكانات له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌مپه‌كه‌وه، له‌دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.
كۆمه‌ڵێك له‌و په‌نابه‌رانه له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژێن و به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌مپه‌كه‌ش به‌رده‌وام له ڕێگه‌ی پۆلیسه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ندكران و دیپۆرتكردنه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ن. شایانی باسه كه په‌نابه‌ران داوا له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن بچن به‌هانایانه‌وه.