ئەنوەر نیلووفەری، پەنابەری سیاسی خەڵکی مەهاباد لە ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی خەرمانانه‌وه بە نیشانەی وڵامدەر نەبوونی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) لە ئاست داخوازییەکانی، لە به‌رده‌م بینای ئەو ڕێکخراوەیە لە شاری ئاتن مانی لە خواردن گرتووە.
ئەنوەر نیلووفەری وەک خۆی دەڵێت لە ساڵی ٢٠١٤وە لە وڵاتی یۆنان له بیلاتهكلیفیدایه و ئەمڕۆ ٢٢مین ڕۆژه کە له‌به‌رده‌م بنکەی (UNHCR) مانی لەخواردن گرتووە و خوازیاری ڕوون كردنه‌وه‌ی چاره‌نووس و پێدانی مافی په‌نابه‌ری له یه‌كێك له وڵاتانی جیهان بوو.