به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی نەورۆزی سنە بە ناوەکانی “ئومێد شێخی“، “سامان میرەکی” و “ئارمان سەلیمی” لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای سنە بە سەختی ئەشکەنجە دراون.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه به‌ده‌ستمان گه‌یشتوو، ئەم سێ هاووڵاتییە سه‌ره‌ڕای ئەوەی کە بە سەختی ئەشکەنجە کراون، بێ‌ڕێزییان پێکراوە و بە زۆر قژیانیان تاشیوە. هه‌روه‌ها :سامان میرهكی” سه‌ری له دوو لاوه شكاوه و به‌رپرسانی ئه‌منی ڕژیم له ناردنی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان ڕێگرییان كردووه.