کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئەشکەنجەی بەندکراوێکی سیاسی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم

سەرەڕای تێپەڕینی یەک ساڵ لە دەستبەسەرکرانی نایاساییگوڵاڵە مورادیبەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری پیرانشار، ناوبراو هێشتا دادگایی نەکراوە و لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە.
بەگوێرەی تۆمارێکی دەنگیگوڵاڵە مورادیکە لە لایەن ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە ناچاریان کردووە دانپێدانانی کوڕە مێرمنداڵەکەی کە دژ بە خۆی بووە و هەروەها کۆمەڵێک ڕاپۆرتی دیکە قەبووڵ بکات و لە کۆتاییدا ناچاریان کردووە کە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دان بە کۆمەڵێک تاواندا بنێت کە ئەنجامی نەداوە. جێگای ئاماژەیەگوڵاڵە مورادیتەمەن ٤٨ ساڵ ڕۆژی شەممە ٢٨ی مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی هاوڕێ لەگەڵ دوو کوڕەکەی بە ناوەکانیمەتین بەزازی” ١٤ ساڵە وتاهیر بەزازی” ٢١ ساڵە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و بۆ ورمێ گوازرانەوە. ناوبراو پاش ٤٥ ڕۆژ لێپرسینەوە لەو ناوەندە ئەمنییە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە. دوو کوڕەکەشی پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ئاست گرانی ده‌رمان

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی میاندووئاو و مهاباد

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌شاری ورمێ

komalah

ڕووخانی ماڵی هاووڵاتیانی بۆکانی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە

komalah

ئه‌شكنجه و ئازاری “خه‌یجه میهدی پوور” له‌ زیندانی ئیلام

komalah

باروودۆخی خراپی په‌نابه‌رانی كورد له‌ وڵاتی له‌هستان

komalah