کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئەشکەنجەدانی “شێرکۆ حیجازی” لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه

ئەشکەنجەدانی شێرکۆ حیجازی لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه 1

“شێرکۆ حیجازی” بەرپرسی لیژنەی تۆپی پێی سەقز، چەند ڕۆژ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران، بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه گوازرایه‌وه‌ و به‌ مه‌به‌ستی ناچاركردنی به‌ دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا.

“شێركۆ حیجازی” نیوەڕۆی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ئه‌مساڵ، لە شەقامی “شوهه‌دا”ی سەقز و نزیک شوێنی کارەکەی، به‌ لێدان و بێڕێزی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ بێبه‌ش كرا و كه‌س و كاری نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.