ئەمە هاواری تێکۆشەرانەی ناڕازیان لە ناوچەی ئێکباتانی تاران بوو شەوی شەممە ٣٠ مانگی گوڵان. لەو شەوەدا ژنان و پیاوانی خەباتکار لە چەندین ناوچەی تاران، بە شێوەی دیاریکراو بۆ دربڕینی ناڕەزایەتی دژبە ئێعدام کرانی ٣ کەس لە ڕۆڵە بوێرەکانی خەڵک: مەجید کازمی، ساڵح میر هاشمی، و سەعید یەعقوبی هاتنە شەڕی هێزە سەرکوتگەرەکان.
لەو شەوەدا لە ئێکباتان خەڵک دروشمیاندا:” ئێمە سەرلەنوێ هاتینەوە، ڕاپەڕین درێژەی هەیە“، قسەم بە خوێنی یاران، ڕاوەستاوین تاپایان” و لە سەتار خان؛” هەژاری، گەندەڵی گرونی دەڕۆین تا سەرنەگونی” سەید عەلی بیڕیشە– ئاخێز کۆتایی نایەت یان بە دروشمەکانی دیکەوە زیاد کرد.
خۆپیشاندانی خەڵکی ناوچەی تارانسەر بە دروشمی:” ئازادی ئازادی ئازادی” شکۆیەکی تایبەتی هەبوو. ئازادیخوازانی ناوچەی سادقیە، ناوچەی گیشا و جەننەت ئاباد لە خۆپیشاندانی خیابانیدا دروشمی” مردن بۆ دیکتاتۆڕیان تێکرار کردوە. لاوانی کچ و کوڕ هاوکات لەگەڵ ناڕازییان لە باقی ناوچەکانی پایتەخت لە شەقامەکانی تیاتری شار، کارگەری شومالی، تارانسەر، شارەکی باقری، تاران پارس، شارەکی نگین ی غەرب بە دروشمی خەباتکارانە و دژی ڕژیمی هاتنە مەیدان. لە هێندێک لە ناوچەکان بۆ یەکەم جار دروشمی” ئەگەر ڕۆژێک چەک هەڵگرین!، هاتە ئاراوە و بیسترا. گوروپێک لە ناڕازیان هاواریان دەکرد:” قین و نەفرەتتان چاند، وەرزیی دورینەوەی تۆڵەیە.”
لە ڕۆژی ٣٠ مانگی گوڵاندا خەڵک لە چەند شاری تر لەوانە ئیلام، زەنجان، یاسوج، ساری، کرمان، گەوهەر دەشت و فیردەوسی کەرەج، ئیسفەراین، خۆراسانی شومالی و هێندێک لە ناوچەکانی مەشهەد، ئیسفەهان، گورگان و ئابدانان ناڕەزاتی شەوانەیان دەست پێکردوە. لە ئابدانان ئازادیخوازان بە گرتنی شەقام و دانی دروشمی دژی حکومەتی ناڕەزایەتی خۆیان دژبە ئێعدامەکان نیشاندا. لە گورگان، خەڵک بە دروست کردنی ڕێبەندان و بە دەنگی سیگناڵی بەردەوام لەسەر شەقامەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی. لە مەشهەد مائمورەکان بە تەقە کردن هەوڵیاندا بڵاوە بە خەڵک بکەن کە هەوڵەکەیان بێ ئاکام بوو. لە ئیسفەهان گوروپێک لە خەڵک بە دەربڕینی ناڕەزایەتی چوونە بەردەم ماڵی گیانبەختکردوو سەعید یەعقوبی و وێڕای مەحکوم کردنی ئێعدام کرانی ئەو و هاو پەروەندەییەکانی پرسەو سەرەخۆشی خۆیان بۆ بنەماڵە و کەسوکاری دەربڕی. شیاوی ئاماژەیە کە دروشم نووسین و لە دیواردانی پۆستێری ناڕەزایەتیش لە شارە جۆراوجۆرەکان درێژەی هەیە.
بێجگە لە ناڕەزایەتیە خیابانیەکان، کە ئاماژە بە هێندێکیان کرا، ڕێکخراوە کرێکاریەکانی وەک: ڕێکخراوەکانی مامۆستایان و خانەنشینانی کرێکاری، چالاکانی مافەکانی مرۆڤ، کانوونی نووسەران و ژمارەیەکی زۆر لە هەڵسوڕاوانی سیاسی، فەرهەنگی و هونەرمەندان لە ڕێگای دەرکردنی بەیانیە و ڕاگەیاندنی هاوبەش لە نێوخۆی وڵاتدا بە توندی ناڕەزایەتی خۆیان سەبارەت بە پەروەندی دروست کراوی” خانەی ئیسفەهان” دەربڕی.
شۆڕای سازماندەهی ناڕەزایەتی کرێکارانی پەیمانی نەوت وێرای دەرکردنی بەیانیە لەژێر ناوی” دژبە ئێعدامەکان بوەستینەوە“، کە ڕۆژی ٣٠ گوڵان بڵاو کرایەوە، قەتڵە دەوڵەتیەکانی دژبە ئینسانیەت و بەرژەوەندی کرێکاران هەڵسەنگاند. نووسەرانی ئەو بەیانیە لەگەڵ” شۆڕای سازماندەهی کرێکارانی نا ڕەسمی نەوت( ئەرکان سالس)” ژمارەیەکیش لە ڕێکخراوەکانی کرێکاری و خوێندکاران، کۆمەلێک لە بنەماڵەی گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا و ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانی سیاسی و مەدەنی و داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا وێڕای مەحکوم کردنی ئێعدام کردنی گیانبەخت کردوانی پەروەندەی” خانەی ئیسفەهان” داوایان لە خەڵک کرد تا بە دروشمی” نا بۆ ئێعدام” بە هەر شکڵ و شێوازێک بۆیان دەکرێت ڕۆژی یەکەم، دووهەم و سێهەمی مانگی جۆزەردان دژایەتی خۆیان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئێعدامەکان نیشان بدەن.
ڕۆژی ٣٠ مانگی گوڵان خوێندکاران وێرای بانگەوازی پێشوویان بە جلوبەرگی ماتەمباریەوە چوونە نێو زانکۆکان.
لە دەرەوەی وڵاتیش ئێرانیەکان لەبەردەم نوێنەرایەتیەکانی کۆماری ئیسلامی لە لەندەن، پاریس، ڕۆم، ئوسترالیا، بڕوکسێل، ئاڵمان و چەند وڵاتی تر کۆبوونەوە و دژبە ئێعدام و سەرانی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی دروشمیان وتەوە.
ژیانەوەی هێندێک لە خۆپیشاندان و کۆبوونەوە بەرینە خیابانی و ناوچەییەکان، کە بەشێکی کاریگەری شۆڕشی” ژن،ژیان، ئازادی” بووە، دەرخەری هەستیاری خەڵک سەبارەت بە ئێعدام لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە و بە تایبەت ئێعدامی زیندانیانی سیاسییە. ئەم ڕاستیە نیشانی ئەدات کە ناڕەزایەتی بۆ مەحکوم کردنی ئێعدامی زیندانیانی سیاسی و هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدام بە گشتی دەتوانێ ببێتە بزوتنەوەیەکی گەورەی جەماوەری. ئێعدام یەکێک لە پایەکانی مانەوەی ڕژیمە. بە هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدام و دەستەبەر بوونی دروشمی ئازادی زیندانیانی سیاسی ژمارەی پێچەوانە بۆ ڕزگار بوون لەچنگ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەست پێدەکات.
PAGE \* MERGEFORMAT 4