ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك له زیندانی هه‌مه‌دان كه پێشتر به تۆمه‌تی “مه‌وادی موخه‌دیر” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، به‌كرده‌وه ده‌رهات.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، واحد ڕۆسته‌مزاده، ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و خه‌ڵكی شاری هه‌مه‌دان، ڕۆژی دووشه‌ممه به مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی حوكمه‌كه‌ی گوازرابۆوه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سیی ئه‌م زیندانه. شایانی باسه ناوبراو ٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به “مه‌وادی موخه‌دیر” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه هه‌تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه، میدیاكانی ئێران ئێعدام كرانی ئه‌م به‌ندكراوه‌یان ڕانه‌گه‌یاندووه.