به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٢٨ کەسیان لە کوردستان ئێعدام کردووه و لە ماوەی سێ مانگی پاییزی ئەمساڵیشدا لانیکەم ٧ بەندکراوی دیكه له سێداره دراون، بهم جۆره ڕێژهی ئێعدامكراوانی كوردستان گهیشتووهته ٣٥ كهس.
ئاماری ئێعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩یشدا لانیکەم ٤٩ کەس بووە کە بهپێی ڕێژهی دانیشووانی کورد له ئێران و ئاماری ئێعدامهکان لهو وڵاته، زۆرترین ڕێژەی ئێعدامەکان لە کوردستان بووە. بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانەی لە ساڵی ١٣٩٩ لە کوردستان ئێعدام کراون، بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی بەئهنقەست لەدار دراون و چوار کەسیش لەوان زیندانی سیاسی بوون.