پنجشنبه – ۶ تیر – ۱۳۹۸ , 27 – 06 – 2019
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، لانیكه‌م پێنج به‌ندكراو له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له حه‌ساری ئه‌م زیندانه له‌سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م پێنج كه‌سه له ماوه‌ی ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه به مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمه‌كه‌یان گوازترابوونه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی ئه‌م زیندانه. سه‌باره‌ت به‌م ئێعدامانه هه‌تا ئێستا له لایه‌ن ناوه‌نده‌كان و ڕاگه‌یه‌نه‌ره ڕه‌سمییه‌كانی ڕژیمه‌وه هیچ زانیارییه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ند و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وانه، ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئێران به پێوه‌ری ڕێژه‌ی جه‌معییه‌ته‌كه‌ی و ڕێژه‌ی ئه‌نجام دانی ئێعدامه‌كان له‌م وڵاته، له پله‌ی یه‌كه‌م دایه له جیهاندا.