کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئێعدامی شایان سه‌عیدپوور له‌ زیندانی سه‌قز

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، “شایان سەعیدپوور” کە لە تەمەنی مێرمنداڵی تووشی تاوان بووە و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو، دوای هەڵاتن لە زیندانی سەقز و سەر لەنوێ دەستبەسەر کرانی، سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی سێشەممە ٢ی مانگی گوڵان، لەسێدارە درا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، شایان سەعیدپوور  لە ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ٩٤ لە کاتێکدا تەمەنی نەگیشتبووە ١٨ ساڵ هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سەقزی بە ناوی “سولێمان ئازادی” کوشتبوو و لە وکاتەوە لە زیندان ڕاگیراو. ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ١ی خەزەڵوەری ٩٧ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای تاوانەکانی ئۆستانی كوردستان بە تۆمەتی “کوشتنی بهئەنقەست” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و ئەو حوکمە مانگی ڕێبەندانی هەمان ساڵ لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە پشتڕاست کرایەوە. سەپاندنی حوکمی سێدارە و جێبەجێ کردنی بە سەر تازه‌لاوان لە ئیران لە کاتێکدایە کە ماوەی ٢٦ ساڵە ئێران جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەوپەیوەندییەدا واژۆ کردووە کە بەپێی ئەو جاڕنامەیە سەپاندنی حومی سێدارە و بەندکرانی هەتاهەتایی بە سەر تازه‌لاواندا نایاساییە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، پێشتریش “مستەفا سەلیمی”، یەکێکی دیکە لەو بەندکراوانە بوو کە دوای ئەوەی دەستبەسەر کرایەوە، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاكه‌لێوه‌ لە زیندانی سەقز لەسێدارە درا.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

-

دەرکردنی بەڕێوەبەرێکی هونەری شاری سنە بەهۆی پاڵپشتیکردنی قوتابییان

-

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر دۆخی قوتابخانەکانی ئێران لە دەوڵەتی ڕەئیسی دا

-

سازبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی “تەیفوور سەلیمی باباميری” به‌هۆی ئەشکەنجە

-

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە سنه و دەڕەشار

-

ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی

-