به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو به‌ندكراو كه پێشتر به توومه‌تی كۆشتن ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له زیندانه‌كانی شاری ڕه‌شت و به‌نده‌ر عه‌باس ئێعدام كران.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندان، ئه‌م حوكمه جێبه‌جێ كرا. شایانی باسه، ئه‌م ڕاپۆرته تا ئێستا له لایه‌ن هه‌واڵنێرییه‌كانی ڕژیم بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه.