به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان، حوكمه‌كه‌یان به‌كرده‌وه ده‌رهات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌ندكراوێكی ته‌مه‌ن ٨١ ساڵ و خه‌ڵكی شارستانی برووجێن كه ساڵی ٩٦ به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی دووشه‌ممه له سێداره درا. هاوكات به‌ندكراوێكی ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و دانیشتووی شارستانی خان میرزا كه ساڵی ٩٢ به تۆمه‌تی كوشتن ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه حوكمه‌كه‌ی چووه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.