ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، لانیكه‌م دوو به‌ندكراوی دیكه كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج له سێداره دران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م دوو به‌ندكراوه پێشتر به مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی حوكمه‌كه‌یان له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامینه‌وه گوازترابوونه‌وه بۆ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئێعدام ئه‌م دوو به‌ندكراوه هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه بڵانه‌كراوه‌ته‌وه.