به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حوکمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو له زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕێبەندان حوکمی ئێعدامی لانیکەم دوو کەس به‌ناوه‌كانی “مێهرداد بەیرانوەند” و “محەممەد چراغی”کە بە تۆمەتی کوشتنی به ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا. شایانی باسه، ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە وێڕای بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “ڕەزا حۆاتەمیان” بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابوونەوە کە چارەنووسی ناوبراو هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه نادیاره.