کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئێعدامی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٥ی مانگی گوڵان حوکمی ئێعدامی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بانە لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “عەبدولواحید فەیزی” و “ڕامیار موخلیس” كه‌ لە لایەن دادگای تاوانەکانی ١ی شاری سنە  بە تۆمەتی “کوشتنی به‌ئەنقەست” حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی حوكمه‌كه‌یان به‌كرده‌وه‌ ده‌رهات. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “ڕامیار موخلیس” تەمەن ٢٨ ساڵ، پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی دیکە بە ناوی “هێمن مەعرووف” دەستبەسەر و هه‌روه‌ها “عەبدولواحید فەیزی” له‌ کۆتایی مانگی خەرمانانی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک بە ناوی “ئەفشین” دەستبەسەر و به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. پێویسته‌ بوترێ كه‌ لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا، لانیکەم ٦ هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی سەقز، بانە، دێهگولان و شاباد لە زیندانه‌کانی سەقز، سنە و کرماشان لەسێدارە دراون و حوکمی سێدارەی ٣ کەسیش دواخراوە یان هەڵوەشاوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌رزڕاگرتنی یادی “شاهۆ خزری” له‌ شاری مهاباد

-

مانگرتنی کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆ له‌ ورمێ

-

هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌پارێزانی بۆكان بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی به‌ندئاوی ئه‌و شاره‌

-

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شه‌ش هاووڵاتی له‌ چه‌ند شاری كوردستان

-

كوژرانی کچێکی تەمەن ١٦ساڵی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌

-