به پێی ڕاپۆۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی “نه‌به ئێعدام- نه‌به زیندان”، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دوو به‌ندكراوی به‌لووچ به ناوه‌كانی “عه‌بدوولخالد سالارزهی” و “نه‌عیم شه‌هبه‌خش” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر، له زیندانی شیراز ئێعدام كران.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چالاكانی مافی مرۆڤ و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه به‌لووچه چه‌ندین جار خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حۆكمی ئێعدام‌یان بوون به‌ڵام وێڕای هۆشداری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، كۆماری ئیسلامی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له سێداره دا. شایانی باسه كه “نه‌عیم شه‌هبه‌خش” خاوه‌نی ٤ منداڵه و كه‌س نییه سه‌رپه‌ره‌ستی منداڵه‌كانی بكات.