ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، سزای له‌سێدارەدانی بەندکراوێکی خه‌ڵكی شاری “دێولان”،لە زیندانی شاری “سنە”، جێبەجێ کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سزای له‌سێدارەدانی بەندکراوێکی خه‌ڵكی شاری “دێولان”، بە ناوی “حەمید ڕەحیمی”، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ئەو سزایە بە سەردا سەپابوو، جێبەجێکرا. هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵێكی دیكه، “هادی ئیسماعیل نەژاد” و “پێشەوا ئیسماعیل نەژاد”، دوو برای خەڵکی شاری سەردەشت دوای تێپەڕاندنی ماوە سزای ٢٤ مانگ بەندکران، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری “مەهاباد”، ئازادکران.