به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری دێهگولان كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له سێداره درا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی مانگی گوڵان حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٦ ساڵی خەڵکی دێهگولان بە ناوی “سینا محەممەدی” لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا. به‌وته‌ی یەکێک لە نزیکانی سینا محەممەدی، ناوبراو کاتێک تووشێ تاوان بووە تەمەنی ١٩ ساڵ بووە و هاوڕێێەکی خۆی کوشتووە. ده‌شڵێت، سینا سەرەتا حوکمی ١٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە حوکمەکەی گۆڕدراوە و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا. هاوكات حوکمی سێدارەی “عەدنان میرەکی”، کە بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه جێبەجێ بکرێت، به‌دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە هەڵوەشایەوە و ناوبراو لەپەتی سێدارە ڕزگاری بوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی مانگی گوڵانیش، حوکمی سێدارەی “تورەج موراد حاسڵی” تەمەن ٣٤ساڵ و خه‌ڵكی شاری كرماشان لە زیندانی دێزڵ ئابادی کرماشان به‌كرده‌وه ده‌رهاتبوو. شایانی باسه، ناوبراو به بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه و پارێزه‌ره‌كه‌ی ئێعدام كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “تورەج موراد حاسڵی”لە ٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه، بە هۆی کێشەی ئابووری، هاووڵاتییەکی دیکەی بە ناوی “ئەیوب قوبادی” کوشتبوو و دوای دەستبەسەر کران حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.