بەپێی ڕاپۆرتهكان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕێبەندانی حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی “ڕەسووڵ مەلاحەسەنی” تەمەن ٣٩ ساڵ لە زیندانی شاری برووجێرد جێبەجێ کراوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبهرهكان دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە. لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە لەم زیندانه، هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانی ڕژیمهوه بڵاو نەکراوەتەوە.