له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو و له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، به‌ندكراوێك كه پێشتر به تۆمه‌تی “تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به مه‌وادی مۆخه‌دێر” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له زیندانی ناوه‌ندی برووجێرد له‌سێداره درا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو كه له ساڵی ٩٣وه به تاوانی هه‌ڵگرتن و فڕۆشتنی مه‌وادی مۆخه‌دێر ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن دادگاوه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه ئێعدام كرا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، ئێعدامی ناوبراو له لایه‌ن ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.