سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، حوكمی به‌ندكراوێك كه پێشتر به تۆمه‌تی “تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به مه‌وادی مۆخه‌دێر” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له زیندانی زه‌نجان به‌ڕێوه‌چوو.
كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی ڕژیم ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م كه‌سه له ساڵی ٩٤ به تۆمه‌تی “هه‌ڵگرتنی مه‌وادی مۆخه‌دێر” له شاری قۆدسی كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن دادگاوه به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه به‌هۆكاری نادیار له شاری قۆدسه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی زه‌نجان. شایانی باسه، ئه‌م به‌ندكراوه ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی گه‌لاوێژ وێڕای به‌ندكراوێكی دیكه، به مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی حوكمه‌كه‌یان ڕاپێچی ژووری تاكه‌كه‌سی ئه‌م زیندانه كرابوون.