سەرۆکی کانونی کرێکارانی بیناسازی دەڵێ ئێران”ڕێکۆردداری” رووداوە کرێکاریەکانە لە دنیادا و لە ساڵی ١٣٩٤ دا بەهۆی رووداوی بیناسازیەوە هەزار و ٢٠٠ کرێکار گیانیان لەستداوە. ئەکبەر شەوکەت ئەم ئامارەی رۆژی سێشەممە ٢٣ ی مانگی خرمانانی ئەمساڵ لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری ” تەسنینم” ڕاگەیاند و وتی سەهمی کرێکارانی بیناسازی لە رووداوە کرێکاریەکان لە ئێراندا زیاتر لە ٥٠ لەسەدە. ئاغای شەوکەتی وتویەتی لە دوو هەزار کرێکار کە ساڵی ٩٤ لە ئێڕان گیانیان لە دەست داوە، ١٢٠٠ کەسیان کرێکاری بیناسازی بوون ئەو هەروەها وتویەتی کە نزیکەی ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار کرێکاری بیناسازی لە ئێران، ” ئەمنیەتی پیشەییان” نییە. بەپێی ڕاگەیاندنی دەبیری کانونی باڵای شوڕا ئیسلامیەکانی کار لە ئێران، ٧٠ لەسەدی کرێکارانی ئێرانی لە ساڵی ١٣٩٣ دا لەژێر هێڵی هەژاریدا بوون. ڕەحکەتواللە پورموسا، لەو کاتەدا یەکێک لە ئاسەوارەکانی کەمبونی حەقدەستی کرێکارانی لە ئێران زیاد بوونی رووداری کاریی ڕاگەیاندبوو وتبوی کە لە ساڵی ١٣٩٢ دا زیاتر لە ١٩٩٠ کرێکار گیانیان لە دەستداوە.هەر لەم حاڵەدا حەسەن هیفدە تەن، جێگری ڕەوابتی کاری وەزیری تەعاون کار و ڕیفاهی کۆمەڵایەتی وڵاتیش لە مانگی خهرمانانی ئەمساڵدا بە دانی ئامارێک سەبارەت بە رووداوی شوێنی کاری سەرچاوەگرتو لەکار و موشکلاتی کرێکاران وتی:” ساڵانە نزیکەی ١١ هەزار کەس لە وڵاتدا بەهۆی ناسالم بوون و پیسی شوێنی کارەوە نەخۆش دەکەون و نزیکەی ٢٦ هەزاریش کەم ئەندام دەبن.”بەڵام ئامارەکان سەرەڕای هەژێنەر بوونیان ئاستی ڕاستەقینەی ئەو کارەساتانەی کە رۆژانە لە شوێنی کاردا لە ئارادان، دەرناخەن. خاوەنکاران نەتەنیا رووداوەکان بڵاو ناکەنەوە، بەڵکو دەشیان شارنەوە. ئێدارەی کاریش تەنیا زیان و تەلەفاتی کرێکارانی بیمە کراو بڵاو دەکاتەوە کە ئیمکانی شاردنەوەیان نییە. لەپاڵ هەر رووداوێکدا کە دەبێتەی هۆی مردن رۆژانە ژمارەیەکی زۆر رووداوی شوێنی كاریش ههن کە دبنە هۆی لەکار کەوتویی. لەم بارەیەوە تەنیا ئاماری کرێکارانێک تۆمار دەکرێت کە بیمە بن.
بەرپرسیاریەتی سەرجەم ئەو رووداوانەی لە شوێنی کاردا رووئەدەن لە ئەستۆی خاوەنکارە. رووداوی شوێنی کار تاوانی جەنایی خاوەنکارە کە بە هاوکاری و پشتیوانی دەوڵەت بەڕێوەدەچێت. ئەوان سەبەبکاری رووداوەکانی شوێنی کارن لەبەر ئەوەی: یان ئاموزشیان بە کرێکارەکان نەداوە؛ یان کەلوپەل و ئامێری خاوەن ستانداری پێویستی ئیمنیان فەراهەم نەکردوە و یان بە ماندوو کردن و سوکایەتی پێکردن ئیمکانی دیقەتی کافیان لە کرێکارانی پیاو و ژن زەوت کردوە. ئەو کرێکارانەی کە حەقدەستەکەیان بەشی یەک لەسەر سێی لانیکەمی پێداویستی رۆژانەی خۆیان و بنەماڵەکەیان ناکات، ناچارن یان ئیزافە کاری بکەن و یان کارێکی دوهەمیش بدۆزنەوە. ئاشکرایە کە وەها کرێکارنێكی ماندو و هیلاک بەردەوام لەبەردەم مەترسی رووداو دا دهبن.
له ڕاستیدا خاوەنکاران لە رووی قازانج پەرستی و زێدە خوازیەکەوە کە هەیانە، نە مایل بە باشتر بوونی ئەمنیەتی شوێنی کارن و نە نیگەرانی لە دەستدانی کرێکارانن لە ئاکامی رووداوەکانی شوێنی کاردا، ئەوان تەنانەت ئەو نیگەرانیەشیان نییە کە هێندێک کرێکار لە ترسی گیانیان کارەکەیان بەجێبێڵن. لەبەر ئەوەی دەزانن کە خێڵی بێکاران لە مەیدانەکانی کار و لە پشت درگای کارخانە و کارگانیان ڕیزیان بەستوە و هەر کاتێک بیانەوێ دەتوانن کرێکارێکی تر بەدیل بگرن و لە هامان شوێنی نا ئیستاندارد و نا ئەمنی کاردا، هەموو کارێکی تاقەت پروکێنیان پێبکەن.
وێڕای بارودۆخی نا ئەمنی شوێنی کار کە بەردەوام هەڕەشە لە گیان و سڵامەتی کرێکاران دەکات، نەبوونی خزمەتگوزاری دەرمانی کافی هۆکارێکی ترە کە ئاسەواری رووداوەکان چەندین قات زیاتر دەکات. ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران ناتوانن بۆ قەرەبووی زیانەکانی سەرچاوە گرتوو لە رووداوی کار لە بیمە کۆمەڵایەتیەکان کەڵک وەربگرن. لە هێندێک حاڵەتیشدا کە کرێکاران دەتوانن داوای غەرامەت بکەن خاوەنکاران هەموو هەوڵی خۆیان دەخنەکار تا کرێکاران بە کەمتەرخەم و خەتاکار لە قەڵەم بدەن و بەم بیانوەش خۆیان لە دانی هەزینەی نەخۆشخانە بدزنەوە. قانونە دژی کرێکاریەکان لە زۆر حاڵەتدا دێن بە یارمەتی خاوەنکارانەوە.
لە ئاوا بارودۆخێکدا ئەوە خودی کرێکارانن کە دەبێ لەبیری خۆیاندا بن و بە خەباتی ڕێکخراوی خۆیان خاوەنکاران و دەوڵەت وادار بە دابین کردنی ئەمنیەتی شوێنی کار بکەن. دابین بوونی ئیمنی شوێنی کاریش وەک هەموو داواکاریەکی تر تەنیا بە زەبری خەبات بە سەر سەرمایەداران و دەوڵەتی پشتیوانیاندا دەسەپێ. لە ڕاستیدا خاوەنکاران بەبێ گوشاری خەباتی یەکگرتوانەی کرێکاران ئامادە نین بەشێک لە زێدەبایی و سودێکی کە بەرهەمی ڕەنج و کاری کرێکارانە بۆ دابین کردنی ئیمنی ناوەندەکانی کار و زەحمەت لە ئێران تەرخان بکەن. بۆ بەرگرتن لە قوربانی بوون لەم جۆرە قەتڵگایانەدا کە سەرمایەداری بۆ کرێکارانی دروست کردوە هیچ ڕێگایەکی تر نییە بێجگە لە هاوپشتی و خۆ ڕیکخستن.