ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا و سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ویرووسی كۆرۆنا و تووشبوونی ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوان به‌م ویرووسه، به‌ڵام له لایه‌ن دادگاوه ڕاگه‌یاندنی حوكمی زیندان بۆ هاووڵاتییان هه‌روا به‌رده‌وامه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی ٢٧ی ڕه‌شه‌ممه، چوار چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “ئه‌كبه‌ر ئازاد، عه‌لیڕه‌زا فه‌ڕشی، بێهنام شه‌یخی و حه‌مید مه‌نافی نادارلی” بۆ تێپه‌ڕاندی ماوه‌ی دوو ساڵ له حوكمه‌كه‌یان ئێحزار كراون. شایانی باسه، پێشتریش ده‌رهێنه‌رێك و سێ نووسه‌ری ئه‌ندامی كانوونی نووسه‌رانی ئێران و هه‌روه‌ها چوار ئه‌ندامی ڕێكخراوێكی بواری مافی ژنان به ناوی “ده‌نگی ژنانی ئێران” له ڕێگه‌ی ئێبلاغییه‌وه بانگ كرابوون.