سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، حۆكمی سێ به‌ندكراو كه پێشتر به تومه‌تی كوشتن به ئیعدام مه‌حكووم كرابوون، له زیندانی زاهدان به كردوه ده‌رهات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م به‌ندكراوانه له‌گه‌ڵ دوو به‌ندكراوی دیكه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ به مه‌به‌ستی به‌كردوه ده‌رهێنانی حۆكمه‌كه‌یان بۆ سلولی تاكه كه‌سی گواسترابوونه‌وه. ده‌وێترێ، دوو زیندانی دیكه‌ش به وه‌رگرتنی ده‌رفه‌تێكی یه‌ك مانگه له بنه‌ماڵه‌ی كۆژراوهكه بۆ ناو به‌ند گه‌رانه‌وه.