کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئیسرائییل سێ هەزار مه‌نته‌قه‌ی نیزامی كۆماری ئیسلامی لە ناوخۆی ئێران دەستنیشان کرد

ئیسرائییل سێ هەزار مه‌نته‌قه‌ی نیزامی كۆماری ئیسلامی لە ناوخۆی ئێران

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، وڵاتی ئیسراییل ڕایگه‌یاند: سێ هەزار ناوەندی سەربازی كۆماری ئیسلامی لە ناوخۆی ئێران دەستنیشان کردووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائییل بۆ “فەرەنسا” و دیدار و گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆکی ئەم وڵاتە، “ئیمانوێل ماکرۆن”، ڕادیۆی نێودەوڵەتی فەرەنسا بە گێڕانەوەی سەرچاوەیەکی بێناو، ڕایگەیاند کە ئیسرائیل نزیکەی سێ هەزار مه‌نته‌قه‌ی نیزامی له‌ ناوخۆی ئێران دەستنیشان کردووە و بۆ هێرشکردنە سەر ناوەندە سەربازییە هەستیارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران. هەر بە پێی ئەم هەواڵە سەرووک وەزیرانی ئیسرائی داوای هاوكاری زلهێزەکانی ڕۆژئاوا بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانییەکی سەربازی دژ بە ئێران كردووه‌.