هەزار کەس لە چالاکانی سیاسی، فەرهەنگی و مەدەنی کورد لە بەیاننامەیەکدا لە ژێر ناوی “هەزار ئاگری نەورۆزی، لە بەرامبەر ٨٠٠ واژۆ بۆ بێدەنگی”، نامەی کراوەی زیاتر لە ٨٠٠ بەناو “ڕۆشنبیر”یان بە توندی شهرمهزار كردكرد.
ئەم نامەی ٨٠٠ واژۆكاره، هێرشی کردووەتە سەر ڕێوڕەسمهكانی نهورۆز له كوردستان و داوای لە حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە بەر بەو ڕێوڕەسمانە بگرێت. چالاكوانانی مهدهنی كورد ئەم کارەیان بە هەوڵێکی ئاگایانە بۆ شەرعیەتدان بە سەرکوتی سیستماتیکی خهڵكی کوردستان و ههروهها درێژەی سیاسەتەکانی پەراوێز خستن، نکۆڵیکردن و سەرکوتی فەرهەنگی، لە سێدارەدان، زیندانیکردن و قەدەغەکردنی خوێندن بە زمانی دایکی زانی و جەختیان له سهر ئهوه كردهوه كه نەورۆز لە کوردستان تەنیا بەشێک نییە لە یادەوەری مێژوویی و کولتووریی خهڵك ، بەڵکوو ڕێوڕەسمێکە کە ڕەگ و ڕیشەی لە جوگرافیای ناوچەکە و تەنانەت لە دەرەوەی سنوورە سیاسییەکانی ئێستاشەوە هەیە. ئەوان بانگهێشتی خهڵكی كوردستانیان کرد بۆ ئەوەی بە یەکڕیزی و هۆشیارییەوە بە شێوەیەکی شکۆمەندتر ئەو ڕێوڕەسمە دێرینانە بگێڕن و لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ڕایانگەیاند: “نەورۆزی ئێمە نەورۆزی بەرخۆدان و خۆڕاگرییە”. و ئامرازی هەڕەشە نییە، بەڵکوو تۆی پێکەوە ژیانە”.