ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر،پەرلەمانی وڵاتانى عەرەبى بڵاویکردەوە، ئیدانەی هێرشە مووشەكییەكانی ئێران بۆسەر ناوچە جیاوازەکانى هەرێمی كوردستان دەکەین، کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەك هاووڵاتی و پێشمەرگە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوێنێ پەرلەمانی وڵاتانى عەرەبى لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئیدانەی هێرشە مووشەكییەكانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه بۆسەر ناوچە جیاوازەکانى هەرێمی كوردستان دەکەین، کە لە ئەنجامدا بووە هۆی گیانبه‌ختكردن و برینداربوونی ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنى و پێشمەرگە.لە درێژەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، ئەم هێرشە دڕندانەیە بۆ سەر خاکى عێراق پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەرجەم ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكانە و هاوخەمی خۆشمان بۆ كەسوكاری قوربانیان دەردەبڕین و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازین.