حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، حوكمی دادگای باڵای فێدڕاڵی عێراق له‌سه‌ر ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی دۆسیه نه‌وت و گاز و ڕێگری كردن له هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ده‌رهێنان و هه‌نارده كردنی نه‌وتی ئیدانه كرد و ئه‌و حوكمه‌ی به پێچه‌وانه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وڵاته ناو برد.
دادگای باڵای فێدڕاڵی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، به ده‌ركردنی حوكمێك له سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری داوه كه حكوومه‌تی هه‌ڕێم له‌مه‌و به‌دوا ده‌بێت هه‌موو جۆره فرۆشتن و ده‌رهێنانێكی نه‌وت و گاز ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی فێدڕاڵی عێراق بكات و ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌شێكی زۆر له لایه‌نه سیاسیه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و حوكمه‌یان به پێچه‌وانه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وڵاته ناوبردووه.