ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كانوونی سنفی موعه‌لیمانی ئێران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه، بانگه‌شه‌ی بۆ ناڕه‌زایه‌تی له ڕۆژی ١٦ ئه‌م مانگه دا كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، هێرشی شیمیایی بۆ سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی كچان له ئێران كرده‌وه‌یه‌كی ڕێكخراوانه‌یه بۆ له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان، ئازادی” له ڕێگه‌ی سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ترس به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا دا، به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی له هه‌وڵه‌كانی سه‌ركه‌وتوو نابێت و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئێران هه‌نگاوێك له خواسته‌كانیان پاشه‌كشه ناكه‌ن.