یه‌كێتی ژنانی لاوی ڕه‌قه له ڕۆژئاوای كوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا هێرشی شیمیایی كۆماری ئیسلامیان بۆ سه‌ر قوتابیانی كچ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به توندی شه‌رمه‌زار كرد و پشتیوانی خۆیان له شۆڕشی “ژینا” ڕاگه‌یاند.
ژنانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند: “هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌یانه‌وێت ژنان لاواز ڕابگرن و له هه‌موو بواره‌كانی ژیان دووریان بخه‌نه‌وه به‌ڵام شۆڕشی “ژن،ژیان، ئازادی” له جیهان دا ده‌نگی داوه‌ته‌وه و سه‌رۆكه‌یاتی ئه‌و شۆڕشه‌ش له ئه‌ستۆی ژنانه و قه‌د له‌ناو ناچێت”. ژنانی لاوی ڕۆژئاوای كوردستان هێرشی شیمیایی ڕژیمیان بۆ سه‌ر قوتابیانی كچ به توندی ئیدانه كرد و ڕایانگه‌یاند كه ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه ڕووداوی له‌و شێوه ڕوو ده‌دات و كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێت ژنان بێده‌نگ بكات و قوتابیان و خوێندكاران بترسێنێت به‌ڵام له هه‌وڵه‌كانی سه‌ركه‌وتوو نابێت و كچان و ژنانی ئێران به ته‌نیا نین و هه‌موو ژنانی جیهان پشتیوانیان لێ ده‌كه‌ن.