فدراسیۆنی یه‌كێتیه كرێكارییه‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی قه‌تڵی حكوومه‌تی پێنج كرێكاری ناڕازی له به‌نگلادش و برینداركردنی چه‌ندین كرێكاری دیكه، خوازیاری كوتایی هێنان به سه‌ركوتی كرێكارانی ئه‌و وڵاته بوو.
ئه‌و ڕێكخراوه‌یه به نوێنه‌رایه‌تی له ١٠٥ ملیۆن كرێكار له ١٣٣ وڵاتی جیهان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له كرێكارانی ناڕازی به‌نگلادش كه بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست خه‌بات ده‌كه‌ن، سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كرێكارانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد. له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، به‌نگلادش به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌ره‌كی جلوبه‌رگ له جیهانه، به‌ڵام كرێكارانی ئه‌و سه‌نعه‌ته كه‌مترین حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن و له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین. كاتێك كرێكاران له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به وه‌حشیانه‌ترین شێوه له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته‌وه سه‌ركوت كراون و كرێكارانی جیهان نابێت له ئاست ئه‌و جه‌نایه‌ته بێده‌نگ بن.