کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئیدانه‌ی سه‌ركوتی به‌هاییه‌كان له‌لایه‌ن کارناسان و هەواڵنێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان

ئیدانه‌ی سه‌ركوتی به‌هاییه‌كان له‌لایه‌ن کارناسان و هەواڵنێرانی

١٨ پەیامنێر و شارەزای مافی مرۆڤی سه‌ر به‌ نەتەوە یەکگرتووەکان له‌ نامەیەکی هاوبەش دا، سه‌ركوتی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌هاییه‌كانی ئێران و به‌ تایبه‌ت ژنانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

ئەم گرووپە ئاماژەیان بە پەرەسەندنی ئازاری ژنانی بەهایی لە ئێران کردووە و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی به‌ شێوه‌یه‌كی سیستماتیك له‌ ڕێگه‌ی ڕفاندن، بانگكران، لێپرسینه‌وه‌، ئه‌شكه‌نجه دان، بێ سه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێ، پشكنینی خانوو، ده‌ست گرتن به‌سه‌ر دارایی شه‌خسی و سنوورداركردنی چالاكیی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌هاییه‌كانی ئێران سه‌ركوت ئه‌كات. واژۆكارانی ئه‌و نامه‌یه‌ خوازیاری ئازادی سه‌رجه‌م به‌ندكراوانی به‌هایی و كۆتایی هێنان به‌ سه‌ركوتی په‌یڕه‌وانی ئه‌و ئایینه‌ له‌ ئێران بوون.