ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی شاغڵ و خانه‌نشینی كرماشان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دووباره‌ی “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” وته‌بێژی شۆڕای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی موعه‌لیمانی ئێرانیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی ئه‌و چالاكه سنفیه بوون.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، “ئه‌مه ته‌نیا یه‌ك نمونه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌یه كه باس له ده‌ستبه‌سه‌ركردن و به‌ندكرانی هه‌ر ڕۆژه‌ی په‌یام ئاوه‌رانی ڕووناكی و ڕاستی له بیابانی تاریكی و درۆ ده‌كه‌ن و ده‌یان پرسیاری بۆ بیسه‌ران و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ساز كردووه. بۆ “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” و چالاكانی دیكه‌ی سنفی چ تاوانێكیان ئه‌نجام داوه كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به‌رده‌وام ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن؟ ته‌نیا تاوانی ئه‌وان به‌دواداچوون بۆ كۆمه‌ڵێك له داخوازییه‌كانیان و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕووناكیه بۆ قوتابیان و بنه‌ماڵه‌كانیان”. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به وتنه‌وه‌ی دروشمی “جێگه‌ی موعه‌لیم زیندان نیه” هۆشدار ده‌دات كه ئه‌گه‌ر ئه‌و چالاكه سنفیه و ته‌واوی موعه‌لیمانی به‌ندكراو ده‌ستبه‌جێ ئازاد نه‌كرێن زه‌نگی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی خۆتانتان لێداوه.