کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئیدانه‌ی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌ ئێران له‌لایه‌ن سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی فه‌ڕانسه

ئیدانه‌ی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌ ئێران له‌لایه‌ن سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی فه‌ڕانسه له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی شه‌پۆلی ئێعدام و سه‌ركوتی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ له‌ ئێران، خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئێعدام و ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی و چالاكانی كرێكاری و سنفی بوون.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌ شه‌ڕی نێوان ئیسڕائیل و فه‌له‌ستین و كه‌ڵك وه‌رگرتنی كۆماری ئیسلامی له‌و ده‌رفه‌ته‌ بۆ سه‌ركوتی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی كراوه‌. ده‌ستبه‌سه‌ركردن، سپاندنی سزای زیندان، ئه‌شكه‌نجه و ئازاری چالاكانی كرێكاری، بیرمه‌ند و مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار كراوه‌. هه‌روه‌ها ئێعدامی ١٢٠ چالاكوانی به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ ڕۆژی ٧ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ و قه‌تڵی حكوومه‌تی ژنانی دژبه‌ری حیجبای ئیجباری وه‌كوو “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” مه‌حكووم كراوه‌. سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی فه‌ڕانسه خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئێعدام و كۆتایی هێنان به‌ سه‌ركوتی ناڕازیان بوون و پشتیوانی خۆیان له‌ خه‌ڵكی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ئێران ده‌ربڕی.