ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی به‌فرانبار، شۆرای ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كرتووه‌كان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ١٥ ئه‌ندامی ئه‌و شۆرایه په‌سه‌ندیان كردووه، قه‌ده‌غه‌كردنی خوێندن بۆ كچان و ژنانی ئه‌فغانستانیان به تووندی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای ئه‌فغانستان له نامه‌یه‌كدا به ته‌واوی زانكۆكانی ڕاگه‌یاند كه كچان و ژنان تا كاتێكی نادیار مافی درێژه‌دان به خوێندنیان نییه. یه‌ك ڕۆژ به‌دوای ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای تالیبان، وه‌زاره‌تی ئابووریش به ته‌واوی ڕێكخراوه نێوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانی ڕاگه‌یاند كه هه‌موو ژنانی كارمه‌ند له كاره‌كانیان دوور بخه‌نه‌وه. به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان ئه‌و بڕیاره‌یان به بیانووی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی حیجابی زۆره‌ملێ داوه و له وڵامدا شۆرای ئه‌منیه‌ت ڕایگه‌یاند كه قه‌ده‌غه‌كردنی خوێندن و كار بۆ ژنان و پێشێلكردنی به‌رده‌وامی مافی ژنان، كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر چالاكیه مرۆڤ دۆستانه‌كانمان ئه‌بێت و ناچارین چالاكییه‌كانمان ڕابگرین.