کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئیدانه‌كردنی کوشتنی منداڵان له‌لایه‌ن كانوونی نووسه‌رانی ئێرانه‌وه‌

کانونی نوسەرانی ئێران هێرش و کوشتنی منداڵان بە یەکێک لە ڕەشترین لاپەڕەکانی مێژووی کۆماری ئیسلامی ناودەبات و هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆسەر قوتابخانەکان بە کارەساتێکی دیکە دەزانێت.

کانونی نوسەرانی ئێران لەبارەی لێدان و کوشتنی منداڵان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە وەک یەکێک لە ڕەشترین لاپەڕەکانی مێژووی کۆماری ئیسلامی ناو دەبات و دەڵێت، ئەوەی حکومەتی ئێران کردوویەتی کردەیەکی جه‌نایه‌تكارانه‌یه‌. ئەو ناوەندە ئاماژە بە ڕووداوەکانی هەفتەیەی ڕابردوو دەکات و وێڕای هاوسۆزی لەگەڵ کەسوکاری خوێندکاران و زیندانیاندا ده‌ڵێت، ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بەسەر منداڵان و زیندانیاندا هاتووە یەکێکە لە ڕەشترین لاپەڕەکانی تۆماری حکومەتی ئێستا. کانونی نوسەرانی ئێران ئاماژە بە کوشتنیئه‌سرا پەناهیو سناریۆسازیه‌كانی ڕژیم دەکات و ده‌ڵێت له‌وه‌ قێزه‌ونتر نییه‌ كه‌ قوتابی بوونی كچێكی ١٥ ساڵ ته‌مه‌ن ببه‌یته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ته‌وێت پاساو بۆ گیان به‌ختكردنی ئه‌و منداڵه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانته‌وه‌ بێنی.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٤ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

ئەگەری لەسێدارەدانی مەجید ڕەزا ڕەهنەوه‌رد

-

به‌یاننامه‌ی کرێکارانی نیرووگای سیكلی ته‌ركیبی شاری سنە

-

مانگرتنی کرێکارانی جۆشكاری له‌ شاری بافق

-

به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌ران له‌ ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی وڵاتی سوێد

-