کانونی نوسەرانی ئێران هێرش و کوشتنی منداڵان بە یەکێک لە ڕەشترین لاپەڕەکانی مێژووی کۆماری ئیسلامی ناودەبات و هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆسەر قوتابخانەکان بە کارەساتێکی دیکە دەزانێت.
کانونی نوسەرانی ئێران لەبارەی لێدان و کوشتنی منداڵان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە وەک یەکێک لە ڕەشترین لاپەڕەکانی مێژووی کۆماری ئیسلامی ناو دەبات و دەڵێت، ئەوەی حکومەتی ئێران کردوویەتی کردەیەکی جه‌نایه‌تكارانه‌یه. ئەو ناوەندە ئاماژە بە ڕووداوەکانی هەفتەیەی ڕابردوو دەکات و وێڕای هاوسۆزی لەگەڵ کەسوکاری خوێندکاران و زیندانیاندا ده‌ڵێت، ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بەسەر منداڵان و زیندانیاندا هاتووە یەکێکە لە ڕەشترین لاپەڕەکانی تۆماری حکومەتی ئێستا. کانونی نوسەرانی ئێران ئاماژە بە کوشتنی “ئه‌سرا پەناهی” و سناریۆسازیه‌كانی ڕژیم دەکات و ده‌ڵێت له‌وه قێزه‌ونتر نییه كه قوتابی بوونی كچێكی ١٥ ساڵ ته‌مه‌ن ببه‌یته ژێر پرسیاره‌وه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌ته‌وێت پاساو بۆ گیان به‌ختكردنی ئه‌و منداڵه له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانته‌وه بێنی.