وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرشه‌كانی سپای پاسدارانی بۆ سه‌ر خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به توندی مه‌حكووم كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسردا هاتووه، هێرشه مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه و ئه‌منییه‌ت و ئارامشی ناوچه‌كه تێك ئه‌دات و داوا له كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین دژبه ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی دراوسێ بوه‌ستێت و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ناچار به وڵامدانه‌وه بكه‌ن.