ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌رمانان، كوردانی دانیشتووی هه‌ر دوو شاری “دوسێلدۆرف” و “هامبۆرگ” لە ئاڵمان، دژبه هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان كۆبوونه‌وه و داوایان له كۆمه‌ڵكای نێوده‌وڵه‌تی كرد ڕێگری بكه‌ن له كۆمه‌ڵكۆژكردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌و ناوچه‌یه.
لە شاری “دوسێلدۆرف“، بەشداربووان هێرشەكانی دەوڵەتی توركیایان بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان بە توندی شەرمەزار كرد و داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد گوشار بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا بێنن بۆ ئه‌وه‌ی بنكه‌كانی له باشووری كوردستان بباته ده‌ره‌وه. بەهەمان شێوە لە شاری هامبورگیش، كوردستانیان و دۆستانیان كۆبوونه‌وه و تیایدا پەرلەمانتاری پێشووی پارتی چەپی ئاڵمان، ڕه‌خنه‌ی له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد سه‌باره‌ت به بێده‌نگییه‌كانی به‌رامبه‌ر به جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له باكووری سووریه و عێراق.