وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێرشه‌كانی سپای پاسدارانی بۆ سه‌ر خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به توندی مه‌حكووم كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاندووه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكرێت هێرش بكرێته سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌مان و ئه‌و كاره پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و كۆماری ئیسلامی ئه‌بێ كۆتایی به سیاسه‌تی مووشه‌ك هاویشتن بهێنێت و گیانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی نه‌خاته مه‌ترسیه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له هه‌وڵێكی دڕندانه‌دا و به مه‌به‌ستی به‌لارێدابردنی ڕای گشتی له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ر به مووشه‌ك و په‌هباد هێرشی كرده سه‌ر بنكه وباره‌گاكانی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان و به‌هۆیه‌وه ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.