کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن نەتەوەیەكگرتووەكانه‌وه‌

ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق هێرشەکانی سپای پاسدارانی ئێرانی بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان شەرمەزار كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ حكوومه‌تی ئێران دەبێت ڕێز لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراق بگیرێت.

به‌پێپی ڕاپۆرته‌كان، بەیانی دووشه‌ممه‌، سپای پاسدارانی ئێران زنجیرەیەك هێرشی بۆسەر بنكە و بارەگاكانی حزبەكانی ڕۆهەڵاتی كوردستان ئەنجامدا و لەناوچەی سیدەكان بنكەكانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕان و لە كۆیە قەڵای دیموكرات و لە زڕگوێز بارەگای كۆمەڵەی زەحمەتكێشان و كۆمەڵەی شۆڕگێڕانی كردە ئامانج. لەسەر ئەو پرسە، نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ڕایگه‌یاند كه‌ ئێمە ئیدانەی  هه‌ر چه‌شنه‌ هێرشێك ده‌كه‌ین كه‌ سه‌روه‌ری خاكی عێراق پێشێل بكات.