سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕێگه‌ی مووشه‌ك و په‌هبادی ئینحارییه‌وه بنكه و باره‌گای كۆمه‌ڵێك له حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ١٠ كه‌س گیانیا له‌ده‌ستدا و زیاتر له ٣٢ كه‌سیش برینداربوون،پاش ڕووداوه‌كه ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان(یۆنامی) له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و هێرشانه‌ی به توندی مه‌حكووم كرد.
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كارووباری په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان ناسراو به “یۆنامی” له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرشه تۆپخانه‌یی و په‌هبادی سپای پاسدارانی بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان به توندی مه‌حكووم كرد و ئه‌و كاره‌ی به پێشێلكردنی سه‌ره‌وه‌ری خاكی عێراق ناوبرد و خوازیاری ڕاوه‌ستانی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و هێرشانه بوو، له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوو، “دیپلۆماسی مووشه‌كی كارێكی مه‌ترسیداره و ئاكامێكی وێرانگه‌ری هه‌یه“.