ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، یه‌كیه‌تی ئۆرووپا و ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا له دوو به‌یانییه‌ی جیاجیادا، كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن كۆمرای ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ناچاركردنی ڕژیمی ئێران به وڵامدانه‌وه به كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بوون.
یه‌كیه‌تی ئۆرووپا له‌به‌یاننامه‌كه‌ی خۆیدا كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه ئیدانه‌كرد و ڕایگه‌یاند: حه‌وتووی ڕابردوو “مه‌هسا“ی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه‌كانی ڕژیم له نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌سرا“ی تاران گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌و جه‌نایه‌ته بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی قبووڵ ناكرێت و ئه‌بێ تاوانباران سزا بدرێن. له به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا و ئامریكادا داوایان له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كردووه مافی شاروه‌ندی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له‌به‌رچاو بگرن و ڕێگری بكه‌ن له هه‌ر جۆره توندووتیژییه‌ك له گرتووخانه‌كانی ئێران‌دا.