ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه و به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد.
له‌و به‌یاننامه‌یه كه پاش دیداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی دوو وڵاتی فه‌ڕانسه و به‌ریتانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، پشتیوانی كۆماری ئیسلامی له شه‌ڕی ڕووسیه دژبه ئۆكراین و هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئه‌و وڵاته به توندی مه‌حكووم كراوه، له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هه‌وڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌كه له ڕێگه‌ی هه‌نارده‌كردنی مووشه‌ك و په‌هباد بۆ میلیشیاكانی سه‌ر به‌و وڵاته ئیدانه كراوه و به‌ڵێن دراوه كه هاوكارییه‌كانیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕژیمی ئیسلامی ئێران چڕتر بكه‌نه‌وه.