ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، چه‌ند ڕێكخراوه‌ی جیهانی كه نوێنه‌ری سه‌دان ملیۆن كرێكارن، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ندین ڕێكخراوه‌ی گه‌وره‌ی كرێكاری جیهان له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كردووه و خوازیاری بردنه سه‌ره‌وه‌ی گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و ڕژیمه دڕنده بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه “كۆنفێدراسیۆنی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ئیتحادییه كرێكارییه‌كان” و “كۆمیته‌ی ڕاوێژكاری ئیتحادییه كرێكارییه‌كان بۆ هاوكاری و به‌ره‌وپێشچوونی ئابووری” له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فێدراسیۆنی جیهانی كرێكاری ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌یان واژۆ كردووه.