“فۆلكر تورك” كۆمیسری باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی چواشه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان، له‌سێداره‌دانی ده‌یان به‌ندكراوی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه مایه‌ی شه‌رمی مرۆڤایه‌تی زانی و داوای له به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم كرد ده‌ستبه‌جێ ئێعدامه‌كان ڕابگرن.
كۆمیسری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: “له ئه‌مساڵ دا كۆماری ئیسلامی به شێوه‌ی مامناوه‌ند هه‌ر حه‌وتوو ١٠ به‌ندكراوی ئێعدام كردووه و خه‌ریكه به ڕیكۆردی ساڵی پار كه ٥٨٠ ئێعدام بوو نزیك ده‌بێته‌وه”. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی، له‌ماوه‌ی ١٦ ڕۆژی ڕابردوودا ٦٦ كه‌س و له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ زاینی تا به ئه‌مڕۆ ٢١٨ كه‌س له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه له‌سێداره دراون.