ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئه‌ندامانی گه‌وره‌ترین ئیتحادییه‌ی كرێكاری فه‌ڕانسه “سێ.ژێ.تێ” له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش له‌سێداره‌دانی دوو كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سێ مانگی ڕابردوو، كۆده‌نگییه‌كی به‌هێز له سه‌رانسه‌ری دونیا دژبه كۆماری ئیسلامی پێكهات و به ده‌یان ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ و سه‌ندیكا و ئیتحادییه‌ی كرێكاریش جیا له به‌رپرسانی سیاسی ده‌ڵه‌تانی دونیا، سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمیان به توندی مه‌حكووم كرد و ئه‌مجاره‌ش گه‌وره‌ترین ئیتحادییه‌ی كرێكاری فه‌رانسه “سێ.ژێ.تێ” له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوانی به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ڕاگرتنی ئێعدام و ئازادی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی بوو.